لقمانی حه‌یكم

لوقمان کێیە؟ ڕای زۆربەی زانایان وایە کە لوقمانی دانا پێغەمبەر نەبووە، بەڵکو یەکێک بووە لە بەندە ساڵح و چاکەکارانی خودا، زۆر حەکیم و دانا بووە بۆیە ھەرجارێک ناوی دێت وشەی دانای بەدوادا دەوترێ[١]. پەند و وتەکانی بە یەکێک لە جوانترین وتەکان دادەنرێت لەلای موسڵمانان. نەژاد و پیشەی لوقمانی کوڕی یاعور، دەگوترێ کە خوشکەزای یان پورزای ئەیوب بووە، لە (ئەسوان) بووە لە میسڕ، خالیدی کوڕی ڕەبیع وتویەتی کە دارتاش بووە، وتراویشە کە بەرگدوور بووە، چەند کەسێک ئاماژەیان بە سەردەمی کردووە بەوەی کە لەسەردەمی داود بوو تا سەردەمی یونس کە ئەمە قسەی مێژوونووس (مەسعودی)ە، بەڵام لە قورئاندا ئاماژە بە سەردەم و کاتەکەی نەکراوە[٢].

0